Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 00:29

لە چەمچەماڵ سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیرکران

100%

هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لە قەزای چەمچەماڵ توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە چەند سەر ئاژەڵێکی هاووڵاتییەکیان دزیبوو، لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ، دوای وەرگرتنی سکاڵای هاووڵاتییەک سەبارەت بە دزینی چەند سەر ئاژەڵێکی، دەستیان بە لێکۆڵینەوەی ورد کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، تیمەکانی پۆلیس توانییان شوێنی تۆمەتباران دیاری بکەن و لە ئۆپەراسیۆنێکدا هەر سێ تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.

تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە:

1.  (م. ع. ع) لەدایکبووی ساڵی 2000.

2.  (ب. هـ. ک) لەدایکبووی ساڵی 2006.

3.  (م. ن. ئـ) لەدایکبووی ساڵی 2006.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.