بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی شەو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی سێشەممە 4ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە بەڵام لە کاتەکانی درەنگانی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ 4 بۆ 6 کم لەو ناوچانەی تۆزیان تێدا بەرزدەبێتەوە. پلەی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 46 | 45 |
| سلێمانی | 43 | 43 |
| دهۆک | 44 | 44 |
| هەڵەبجە | 45 | 45 |
| زاخۆ | 45 | 44 |
| پیرمام | 41 | 41 |
| چەمچەماڵ | 44 | 44 |
| حاجی ئۆمەران | 33 | 34 |
| گەرمیان | 49 | 49 |
| ئاکرێ | 45 | 45 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.