Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 12:43

لە چۆمان گرفتی ئاوی خواردنەوە چارەسەر کرا و ئاو بۆ ماڵان دەگەڕێتەوە

100%

دوای سێ ڕۆژ لە کارکردنی بەردەوام، تیمی فەرمانگەی ئاوی چۆمان توانییان گرفتی سەرچاوەی ئاوی پڕژە چارەسەر بکەن و ئاو بۆ گەڕەکەکانی شارۆچکەکە بگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2ـی ئاب، سیروان محەمەد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی چۆمان بە کەریم سمکۆ پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای سێ رۆژ کارکردن بە ئامێری قورس (عەفارە) لە سەرچاوەی ئاوی پڕژە، توانیمان بگەینە حەوزی سەرەکی ئاو.

بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی چۆمان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو گرفتەی کە بەهۆی داتەپینی بەفر و کەوتنی ڕنووەوە لەسەر سەرچاوەکە دروست ببوو، بەتەواوی چارەسەر کرا و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گرفتی ئاوی خواردنەوە لە چۆمان کۆتایی پێ دێت و ئاو بۆ ماڵان دەگەڕێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.