ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی پلان بۆداڕێژراوی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە هەڵوەشاندەوە، کە بڕیار بوو ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری جەددە بەڕێوە بچێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆیتەرز کە لە زاری 3 سەرچاوەی ئاگادارەوە گواستراوەتەوە، هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکە دوای ئەوە دێت کە هێزە عێراقییەکانی سەر بە ئێران هێرشیان کردووەتە سەر خاکی سعوودیە.
لە کاردانەوەی ئەو هێرشانەدا، ئەمریکا و سعوودیە، شەوی ڕابردوو بە هاوبەشی هێرشێکی سەربازییان کردە سەر بنکەکانی ئەو گرووپە چەکدارانەی لە ناو خاکی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.