بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، کەسوکاری مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی (ئاریان سەڵاح مەجید)، دانیشتووی گەڕەکی مامۆستایان لە شاری کەلار، سەردانی بنکەی پۆلیسی شەهیدانیان کردووە و سکاڵای بێسەروشوێنبوونی کوڕەکەیان تۆمار کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس، ئاریان کاتژمێر 08:00ـی ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، بە ماتۆڕسکیلێک و بە جلوبەرگێکی ڕەشەوە لە ماڵ دەرچووە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە.
لە ئێستادا هێزەکانی پۆلیس لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری کردووە بۆ دۆزینەوەی. پۆلیسی گەرمیان داوا لە هاووڵاتیانی سنوورەکە دەکات، هەر کەسێک زانیارییەکی لەسەر ناوبراو لایە، لە ڕێگەی ژمارەی تەلەفۆنی 104 پەیوەندییان پێوە بکات و ئاگاداریان بکاتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.