بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پلەی گەرما 4 پلەی تر بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما بە ڕێژەی 3 بۆ 4 پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ بەرز ببێتەوە.
بۆ سبەی پێنجشەممە 30ـی تەمووز، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی و گەرمی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ڕۆژی چوارشەممە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 47 | 47 |
| سلێمانی | 47 | 46 |
| دهۆک | 45 | 45 |
| هەڵەبجە | 47 | 45 |
| زاخۆ | 46 | 45 |
| گەرمیان | 49 | 48 |
| حاجی ئۆمەران | 34 | 33 |
| پیرمام | 43 | 42 |
| چەمچەماڵ | 48 | 47 |
| ئاکرێ | 47 | 46 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.