Erbil 31°C سێشەممە 28 تەمووز 16:34

ئۆتۆمبێلێک کەوتە نێو خەرەندی ڕواندز و شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا

100%

ڕووداوێکی هاتووچۆ لە قەزای ڕواندز ڕوویدا، ئۆتۆمبێلێک کەوتە ناو قووڵایی "خەرەند" و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی کە گەنجێکی تەمەن 25 ساڵ بوو، دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند؛ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان ئاڵتیما) لە قەزای ڕواندز کۆنترۆڵی لەدەست داوە و کەوتووەتە ناو دۆڵی "خەرەندی ڕواندز".

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان تیڤی،  لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی (هەندرێن ڕەمەزان) تەمەنی 25 ساڵ، کە خەڵکی گوندی "چۆمانی سمایل ئاغا"یە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.