Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 20:46

گووگڵ کۆتایی بە سەردەمی پاسوۆرد دەهێنێت و ڤیدیۆ سێڵفی دەبێتە ناسنامە

100%

کۆمپانیای گووگڵی ئەمریکی، تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ پاراستنی هەژمارەکانی بەکارهێنەران ڕاگەیاند، کە ڕێگە دەدات لە ڕێگەی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی سێڵفییەوە بچنە ناو هەژمارەکانیان. ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیادایە بۆ پشت بەستن بە پێوانە بایۆمەترییەکان (وەک بصمەی چاو و دەموچاو) لەبری وشەی نهێنی.

کۆمپانیای گووگڵ کە سەر بە گروپی ئەلفابێتـە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم تایبەتمەندییە بژاردەی زیاتر دەداتە بەکارهێنەران بۆ چوونە ناو هەژمارەکانیان یان گەڕاندنەوەی هەژمارەکان لە کاتی لەدەستدانی مۆبایل یان وشەی نهێنی، یاخود کاتێک دەستیان بە ئامێرە ئاساییەکانی خۆیان ناگات.

سیستەمەکە چۆن کار دەکات؟ بەکارهێنەر ڤیدیۆیەکی سێڵفی تۆمار دەکات و تێیدا چەند جووڵەیەکی دیاریکراوی سەر (وەک ئاوڕدانەوە بۆ لای ڕاست، چەپ یان جووڵەی سەر بۆ سەرەوە و خوارەوە) ئەنجام دەدات، تاوەکو کامێراکە گۆشە جیاوازەکانی دەموچاو بگرێت. دواتر ئەگەر بەکارهێنەر تووشی کێشە بوو لە چوونە ناو هەژمارەکەی، ڤیدیۆیەکی سێڵفی نوێ تۆمار دەکات و گووگڵ بەراوردی دەکات لەگەڵ ڤیدیۆ کۆنەکە بۆ دڵنیابوونەوە لە ناسنامەکەی.

بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاری گەورەترین تەحەدا لەم سیستەمەدا ئەوەیە کە بسەلمێندرێت ئەو کەسەی لە پشتی کامێراکەیە مرۆڤێکی ڕاستەقینە و زیندووە، نەک وێنە یان ڤیدیۆیەکی دەستکاریکراو.

گووگڵ لە بلۆگی فەرمیی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە: کاتێک ڤیدیۆ سێڵفی بۆ چوونە ناو هەژمارەکان بەکاردەهێنرێت، چەندین چینی پاراستن بەکاردەهێنین بۆ ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ساختەکاری یان بەکارهێنانی ڤیدیۆی ساختە. داوا لە بەکارهێنەر دەکرێت جووڵەی سادە بکات بۆ ئەوەی بزانرێت ڤیدیۆکە ڕاستەوخۆ (Live) تۆمار دەکرێت، هەروەها ڕێکارە ئەمنییە ستانداردەکانمان بۆ دۆزینەوەی هەر هەوڵێکی گوماناوی بەکار دەخەین.

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.