Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 23:58

وادەی ڕاکێشانی تیروپشکی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ) ئاشکرا کرا

100%

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بە فەرمی وادەی ڕاکێشانی تیروپشکی قۆناغ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چامپیۆنزلیگ)ـی بۆ وەرزی 2026-2027 ڕاگەیاند. تیروپشکەکە لە 27ـی مانگی داهاتوودا ڕادەکێشرێت.

ماڵپەڕی جیهانیی وەن فووتبۆڵ (One Football) بڵاوی کردووەتەوە، تیروپشکی قۆناغی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ڕۆژی پێنجشەممە 27ـی ئابی 2026 لە پاش تەواوبوونی لیستی ئەو یانانەی بەشداری لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکەن، ڕادەکێشرێت.

لە تیروپشکەکەدا 36 یانە بەشداری دەکەن، بە شێوەیەک کە 29 یانە بە ڕاستەوخۆ  دەگەنە قۆناغی خولەکە و 7 یانەکەی دیکەش لە ڕێگەی یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەوە سەردەکەون کە یارییەکانی لە ڕۆژی 26ـی ئابی 2026 کۆتایییان دێت.

وەرزی نوێی پاڵەوانێتییەکە بە هەمان سیستمی خولی یەکگرتوو بەردەوام دەبێت و دوای هەڵوەشاندنەوەی سیستمی تەقلیدیی قۆناغی کۆمەڵەکان، سەرجەم یانەکان لە هەمان قۆناغدا کێبڕکێ دەکەن، لەسەر بنەمای ڕیزبەندیی کۆتاییش، سەرکەوتووان بۆ قۆناغی یەکلاکەرەوە دیاری دەکرێن.

بەپێی سیستمی نوێی پاڵەوانێتییەکە، ئەو یانانەی پلەکانی یەکەم تا هەشتەمی ڕیزبەندییەکە بەدەست دەهێنن، ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ قۆناغی 16، لە کاتێکدا ئەو یانانەی پلەکانی 9 تا 24ـی ڕیزبەندییەکە دەگرن، یاریی چوون و هاتن ئەنجام دەدەن بۆ دیاریکردنی 8 یانەی سەرکەوتوو بۆ قۆناغی دووەم.

وەرزی ڕابردوو، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێنا، پاش ئەوەی لە یاریی کۆتاییدا بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان سەرکەوتنی بەسەر ئارسناڵی ئینگلیزیدا بەدەستهێنا.
 

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.