Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 17:34

دۆناڵد ترەمپ: ئێران ماوەیەکی زۆرە دەیەوێت بمکوژێت 

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێنمایی توندی داوە بۆ هەر ئەگەرێکی سەرکەوتنی پیلانەکانی ئێران بۆ تیرۆرکردنی، ئاماژەی بەوەش کرد کە هیچ پلانێکی نوێی ئێرانی لە ئارادا نییە.

ئەمڕۆ هەینی 10ـی تەمووز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هەوڵی تیرۆرکردنی لەلایەن ئێرانەوە بە (نیویۆرک پۆست)ـی ڕاگەیاند: "ماوەیەکی زۆرە ناوم لە لیستەکەی ئەواندایە، ئەوە ئەو دۆخەیە کە لەگەڵی دەژین".

سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "ڕێنمایی پێویستم بەجێ هێشتووە، ئەگەر هەر شتێک ڕوو بدات، دەبێت بە شێوازێک بۆردومانیان بکەن کە پێشتر لە مێژووی خۆیاندا شتی وایان نەبینیبێت".

سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی ئەم هەفتەیە بڵاو کرانەوە و باس لەوە دەکەن ئیسرائیل زانیاری هەواڵگریی لەسەر پیلانێکی ئێران بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی ئەمریکا دەست کەوتووە، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، هیچ پلانێکی نوێی ئێرانی لە ئارادا نییە. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.