Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 10:59

ترەمپ: پەیوەندیم لەگەڵ نەتەنیاهوو زۆر باشە و ئەو دەزانێت کێ سەرکردەیە

کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی "ئەکسیۆس" لە زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، کە بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داوای کۆبوونەوەی لێکردووە.

ترەمپ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە داوە، کە ناتەنیاهۆ داوای کردووە لە واشنتۆن چاویان بەیەک بکەوێت و ئەگەری هەیە ئەو کۆبوونەوەیە لە هەفتەی داهاتوو یان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە شێوازی پەیوەندییەکانیان، ترەمپ بە زمانێکی بڕوابەخۆوە گوتی: پەیوەندیم لەگەڵ ناتەنیاهۆ زۆر باشە و ئەو زۆر بە باشی دەزانێت کە سەرکردە کێیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.