Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 01:57

سەرۆکی لوبنان: دەستبەرداری یەک ئینج له‌ خاکی لوبنان نابین

کوردستان TV
100%

جۆزێف عەون سەرۆک کۆماری لوبنان دووپاتی کردەوە کە دەستبەرداری هیچ بەشێک لە خاکی لوبنان نابێت، دوای ئەوەی بەرپرسانی ئیسرائیل دووپاتیان کردەوە کە سوپاکەیان لە باشوور دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی حزبوڵڵا مەترسی دروست بکات، بەبێ ئەوەی خشتەی کاتی کشانەوەی لوبنان دیاری بکات.

سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عەون ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو دانوستانە ڕاستەوخۆیانەی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل ئەنجامی دەدات، کە حزبوڵڵای لوبنان بەتوندی دژایەتی دەکات، خیانەت نییە، بەڵکو شەڕێکی دیپلۆماسییە بەبێ ئەوەی خوێنی بێهودە بڕژێت. "

ڕوونیشی کردەوە کە دەوڵەت بڕیاری داوه‌ گوتووێژ بکات بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی و دەستەبەرکردنی کشانەوەی ئیسرائیل لەو ناوچانه‌ی كه‌ ئێستا هێزه‌كانی تێدا جێگیر كردووه‌.  

جۆزێف عەون جەختی لەوە کردەوە، سازش ناكه‌ن و ئه‌وان دەستبەرداری یەک ئینج له‌ خاكی لوبنان نابین، ده‌شڵێت بە کردارەکانمان پێناسه‌مان بكه‌ن.  

لوبنان و ئیسرائیل بە سەرپەرشتی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕێککەوتنێکی مه‌رجداریان ئەنجامدا کە زەمینە بۆ ئاگربەست خۆش دەکات، ئەمەش دوای پێنج خولی دانوستانی نێوان هەردوو وڵات به‌ نێوه‌ندگیریی واشنتن.

لە ڕێککەوتنەکەدا بە تایبەتی دیاری کراوە، بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵڵا، کشانەوەی وردە وردەی ئیسرائیل لەو خاکانەی کە لە باشووری لوبنان داگیری کردوون و جێگیرکردنی سوپای لوبنان لە شوێنیاندا.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.