وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشق و ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی سووریا تاوتوێ دەکات.
ڕۆژی دووشەممە 29ـی حوزەیران، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لەسەر بانگھێشتی ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، بەسەردانێکی فەرمی گەیشتووەتە دیمەشق.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەردانەکەی بۆ دیمەشق، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا ئەنجام دەدات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە دیدار و کۆبوونەوەکانی وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سووریا، پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پەرەپێدان بە ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵات لە بوارەکانی سیاسی، ئەمنی، ئابووری و بازرگانییدا، تاوتوێ دەکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.