Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 00:43

موجتەبا خامەنەیی: ترەمپ بەهۆی بێهیوابوونی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ئێران كرد

100%

ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران لەبارەی لێكتێگەیشتنەكەیان لەگەڵ ئەمریكا جەختی كردەوە كە دۆناڵد ترەمپ بەهۆی بێهیوابوونی، لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ئێران كردووە.

موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕێگەی پەیامێکی تەلەفزیۆنی کە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەوە بەرامبەر بە لێکتێگەیشتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند: ئەوە شتێکی ڕوونە کە دانوستانە ڕاستەوخۆکانی داهاتوو بە هیچ شێوەیەک بە واتای قبووڵکردنی ڕای دوژمن نییە.

موجتەبا خامەنەیی ئاماژەی بەوەش کرد کە خۆی لە بنەڕەتدا ڕا و بۆچوونێكی جیاوازی لەسەر ڕێککەوتنامەکە هەبووە، بەڵام لەسەر داوای مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆمار و بۆ پاراستنی مافەکانی گەلی ئێران و بەرەی بەرگری، ڕەزامەندی لەسەر لێكتێگەیشتنەكە داوە.

ئەمە یەکەم دەرکەوتنی میدیایی موجتەبا خامنەیی بوو لە دوای گرتنەدەستی پۆستی ڕێبەری باڵا لە مانگی ئاداری ڕابردوودا لە دوای کوژرانی باوکی (عەلی خامنەیی) لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ی شوباتی رابردوو.

ڕێبەری نوێی ئێران هەر لە پەیامەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە كە دۆناڵد ترەمپ لەبەر بێهیوایی هەموو ئامرازەکانی بۆ گەیشتن بەم لێکتێگەیشتنە بەکارهێناوە.

هەروەها هۆشداری دا ئەگەر شاندی ئەمریکا لە دانوستانەكاند داواکاری زیاتر بخاتەڕوو، ئەوا بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.