نزیك ده‌بینه‌وه له ساتی مێژوویی واژۆكردنی یاداشتی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، ئه‌مه‌ش واقیعی ئه‌مه‌ریكای بۆ دوو ئاست دابه‌ش كردووه، لایه‌نگرانی تره‌مپ به سه‌ركه‌وتنی ده‌زانن و دیموكراته‌كانیش كه به نه‌یاری تره‌مپ ناسراون به شكستی ده‌زانن بۆ مێژووی ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسی فرانس پرێس له زاری به‌رپرسانی دیموكراته‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، دیموكراته‌كان ڕێككه‌وتنی تره‌مپ له‌گه‌ل ئێران به شكستێكی مێژوویی ده‌زانن و پێیان وایه كه له‌و جه‌نگه‌دا ئێران به سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره لێی دێته ده‌ره‌وه.
دیموكراته‌كان بۆچوونیان وایه، به‌رده‌وامی جه‌نگ زۆر باشتر بوو له‌و ڕێككه‌وتنه نا لۆژیكییه‌ی كه تره‌مپ له‌گه‌ل ئێران بریاره واژۆی بكات.
ده‌شڵێن: واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران له‌ئاستی ئه‌و به‌ڵێنانه نییه كه به خه‌ڵكی جیهان و گه‌لی ئه‌مه‌ریكا دراوه، بگره ئێران له‌دوای ڕێككه‌وتنه‌كه به ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تر ده‌كات له‌وانه‌ی پێش جه‌نگ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.