دوای بڵاوکردنەوەی دەقی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی ڕێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و تاران، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاند، له ئه‌گه‌ری ڕێككه‌وتنی كۆتاییدا ئێران دەتوانێت 300 ملیار دۆلار وەکو پارەی ئاوەدانکردنەوە وەربگرێت،هاوکات جەختیان لەوە کردەوە کە واشنتۆن پابەند نییە بە بەشداریکردن لەو پارەیەدا.
بەرپرسانی باڵای ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئاماژەیان بەوەش کردووه، دوای واژۆكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه تاران ڕێگەی پێ دەدرێت هەر لەم هەفتەیەدا و دەستبەجێ دەست بە فرۆشتنی نەوتەکەی بکاتەوە، لەکاتێکدا هەموو سزاکان هەڵدەگیرێن ئەگەر دوای 60 ڕۆژ لە دانوستان ڕێککەوتنی کۆتایی بکرێت.
بڕیاروایه رۆژی هه‌ینی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه له جنێفی پایته‌ختی سویسرا به ئاماده‌بوونی وڵاتانی نێوه‌ندگیر (پاكستان، قه‌ته‌ر)، ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌شێوه‌ی دیداری ڕاسته‌وخۆ واژۆ له‌سه‌ر یاداشتنی ڕێككه‌وتنی نێوانیان بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.