Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 20:09

ماكرۆن له‌ وه‌رگرتنی كرێی خزمه‌تگوزاریی ده‌ریایی لای ئێران نیگه‌رانه‌

کوردستان TV
100%

سەرۆکی فەرەنسا کە سەرۆکایەتی لوتکەی گروپی حەوت دەکات لە شاری ئێڤیان لە فەرەنسا ڕۆژێک دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان واشنتۆن و تاران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، له‌ هه‌وڵی ڕژد دانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران هیچ باجێک لە گەرووی هورمزدا وه‌رنه‌گرێت.

ئیمانوێڵ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند: لە یاداشتی په‌سه‌ندكراوی ڕێکكه‌وتنی ئه‌مه‌ریكا و ئێراندا مەرجی کردنەوەی گەرووەکە دیاری کراوە، بەڵام ئەو ڕێکخستنانەی کە دیاری کراوە تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە.

ماکرۆن لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی TF1 گوتی: "ئێمە بەرگریی لە یاسا نێودەوڵەتییە ئاوییه‌كان دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ دڵنیابوون لەوەی هیچ ڕێگەپێدانێک لە ڕێڕەوی ئاویی هورمزدا به‌ باج و ڕسومات نه‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر لێرەشدا باسی ئەم بابەتە بکەین ئەوان (ئێرانییەکان) ئەمڕۆ یاری بە وشە دەکەن و دەڵێن، ئەوە ئاڵوگۆڕیی كرێی خزمەتگوزارییە.  

ماكرۆن پێشی وایه‌ له‌ ئێستادا ئه‌وه‌ی گرنگه‌ لای ئه‌وان و هه‌موو جیهان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گه‌رووی هورمز بی كێشه‌ و به‌ ئازادی به‌ڕووی هه‌موو بارهه‌ڵگره‌ ئاوییه‌كاندا بكرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ وه‌كو خۆی به‌ نیازپاكی جێبه‌جێ بكرێت.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.