به‌هۆی ناله‌باری دۆخی ئه‌منیی له ته‌واوی ئێران‌دا ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی ئێران ڕاگرتنی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تا كاتێكی نادیار ڕاگه‌یاند.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی فڕۆکەوانیی مەدەنیی ئێران ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی بۆ ته‌واوی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ناوخۆ ناردووه سه‌باره‌ت به هه‌ڵپه‌ساردنی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و پێی ڕاگه‌یاندوون به‌هۆی دۆخی ئه‌منیی هیچ گه‌شتێك ئه‌نجام نادریت.
له ئاگادارییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هیچ كات و به‌روارێك دیاری نه‌كراوه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان له رۆژانی داهاتوودا.
ئاماژەی بەوەشکردووه: لە ماوەی ئه‌م هه‌ڵپه‌ساردنه‌دا هیچ گەشتێکی ئاسمانیی بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت ئەنجام نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.