بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە 8ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبێتەوە. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت و مەودای بینین 8 بۆ 10 کیلۆمەترە.
بۆ سبەی سێشەممە 9ـی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان پەڵە هەوری جیاجیا دەبینرێت. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما کەمێک زیاتر بەرز ببێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ. خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/ک دەبێت، بەڵام لە سنووری پارێزگای سلێمانی خێرایی با چالاکتر دەبێت و دەگاتە سەرووی 20 کم/ک.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 38 | 39 |
| سلێمانی | 35 | 36 |
| دهۆک | 37 | 38 |
| چەمچەماڵ | 38 | 39 |
| زاخۆ | 38 | 38 |
| پیرمام | 32 | 33 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.