هاوپەیمانی ئۆپێک به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ڕایگه‌یاند، بۆ مانگی ته‌مووز ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بكات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای وڵاتانی ئه‌وروپا كه به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌كیی جۆره‌كانی سووته‌مه‌نین.
ئاژانسی فرانس پریس رایگه‌یاندووه: له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانی ئۆپیك ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، ئه‌وه‌ش له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوون و درێژه‌دان به ئاڵۆزییه‌كانی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
له به‌یاننه‌مه‌كه‌ی ئۆپیكدا هاتووه: به‌هۆی درێژه‌دان به داخستنی گه‌رووی هورمز وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك ناچاربوونه ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا ڕادده‌ی 188 هەزار بەرمیل زیاد بكه‌ن لە ڕۆژێکدا.
ئه‌وه‌ش هاتووه: ئه‌و زیاد كردنه وه‌كو ته‌حه‌ددایه‌كه و زیاتر ئاماژەیەکی سیاسی هه‌یه نەک زیادبوونی ڕاستەقینەی دابینکردن.
وڵاتانی سەرەکی هاوپەیمانی ئۆپێک كه به‌رهه‌مێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی نه‌وتن له جیهاندا بریتین لە (سعودیە، ڕووسیا، عێراق، کوەیت، کازاخستان، جەزائیر و عومان) كه واژۆیان بۆ ئه‌م زیاد كردنه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.