Erbil 31°C پێنجشەممە 30 تەمووز 12:31

ئێران کۆبوونەوەی نێوان موجته‌با خامه‌نەیی و ترەمپ ڕەتدەکاتەوە

کوردستان TV
100%

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران له‌ دیدارێكدا، هەرچەشنە ئەگەرێکی دیداری نێوان سەرۆکی ئەمریکا و ئایەتوڵڵا موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێرانی، ڕەتکردەوە له‌ ئیستا و داهاتوودا.

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ دۆناڵد تره‌مپ ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست ڕایگەیاند، "پێی خۆشە چاوپێکەوتن لەگەڵ موجته‌با خامنەیی بکات، لە کاتێکدا دانوستانەکانی تاران و واشنتۆن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخێکی خراپدایە.

عەباس عێرەقچی لە چاوپێکەوتنێکدا لە کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنانی کە ڕۆژی پێنجشەممە پەخشکرا، وەڵامی دایەوە و گوتی، "بابەتێکم بینی کە تیایدا ئاماژەی بەوە داوه‌ کە ئەو (دۆناڵد ترەمپ) ئامادەیە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات یان دەیەوێت کۆبوونەوەیەک ڕێکبخات له‌گه‌ل ڕێبه‌ری باڵای ئێران. ئه‌وه‌ش دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌.

موجتەبا شوێنی باوکی ئایەتوڵڵا عه‌لی خامنەیی گرتەوە کە لە 28ی بەفرانبار کە یەکەم ڕۆژی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل بوو، ئه‌وه‌ش دوای كوژرانی عه‌لی خامه‌نه‌یی باوكی له‌ بۆردومانێكدا، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر لە 36 ساڵ لە پۆستەکەیدا به‌رده‌وام بوو.

موجته‌با خامه‌نه‌یی لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە وەک ڕێبەری مەزنی کۆماری ئیسلامی دەستبەکاربووە لە بەردەم خەڵکدا دەرنەکەوتووە و لێدوانەکانی تەنیا لە لێدوانی نووسراودا سنووردار بووە.

جێی باسه‌، دۆناڵد ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین جار ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت لەگەڵ موجتەبا خامنەیی کۆببێتەوە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.