ئەمڕۆ پێنجشەممە (4ی حوزەیرانی 2026)، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی سەماحەتی ئایەتوڵای عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییاز بڵاوكردەوە كە یەکێک بوو لە مەرجەعە باڵا ئایینی و زانستییەکان لە عێراق و جیهانی ئیسلامیدا.
سەرۆك بارزانی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا ڕایگەیاند "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی سەماحەتی ئایەتوڵای عوزما شێخ محەمەد ئیسحاق فەییازمان پێگەیشت، کە یەکێک بوو لە مەرجەعە گەورە ئایینی و زانستییەکان لە عێراق و جیهانی ئیسلامیدا".
سەرۆک بارزانی هەروەها رایگەیاند "پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی پێگەی مەرجەعییەتی باڵای ئایینی، بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو، حەوزەی زانستی، و سەرجەم شوێنکەوتووان و دۆستانی دەکەین".
لە كۆتایی پەیامەكەدا سەرۆك بارزانی رایگەیاند "لە خودای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی بخات و بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هەروەها سەبووری و ئارامیش بە هەموولایەک ببەخشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.