سهرۆك بارزانی پهیامێك لهبارهی چهكی پێشمهرگه بڵاو دهكاتهوه و رایدهگهیهنێت كه چەكی پێشمەرگە پارچەئاسن و جبەخانە نییە، بهڵكو مێژوو و فیداكاری و بیروباوەڕییەتی.
ئهمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) پەیامێکی بڵاو کردەوە.
سهرۆك بارزانی له پهیامهكه دهڵێت "ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو".
سهرۆك بارزانی ههروهها دهڵێت "چەكی پێشمەرگە پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە، چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی".
دەقی پەیامهكهی سەرۆک بارزانی:-
ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.
ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
— Masoud Barzani (@masoud_barzani) June 3, 2026
چەكی پێشمەرگە،…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.