سوپای پاسدارانی ئێران ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه‌ی ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت، ئه‌وان ئه‌نجامیان دابێت.
سوپای پاسداران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه: ئەو لێکۆڵینەوانەی ئەنجامدراون کە گوایە به مووشه‌كی ئێمه هۆڵی چاوه‌ڕوانی سه‌رنشینان له فڕۆکەخانەی کوێت کراوەتە ئامانج، دەریانخستووە کە هێزەکانی ئێران هیچ مووشەکێکیان ئاڕاستەی ئەو شوێنه نەکردووە.
ئەم ڕەتکردنەوەیەی تاران لە کاتێکدا دێت کە زنجیرەیەک ڕاپۆرت و زانیاری بڵاوکرابوونەوە کە باسیان لەوە دەکرد فڕۆکەخانەی کوێت کەوتووەتە بەر هێرشێکی مووشەکی، ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی گرنگیپێدانێکی بەرفراوان لەسەر هەردوو ئاستی میدیایی و سیاسی لە ناوچەکەدا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به چه‌ند موشه‌كێكی بالیستی فڕۆكه‌خانه‌ی كوێت كرایه ئامانج و به‌هۆه‌یه‌وه كه‌سێك كوژرا و 63 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت راسته‌وخۆ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی خسته پاڵ ئێران، رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و ده‌بێته هۆی زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه و تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت جه‌ختیشی كرده‌وه كه به مافی خۆیان ده‌زانن رێوشوێنی گونجاو بگرنه‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستدرێژییانه‌ی ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.