سبهی پێنجشهممه یهكهمین پێشانگهی كتێبی كوردی لهناو پاڕكی سامی عهبدوڕهحمان له شاری ههولێر دهست پێ دهكات و تا رۆژی چوارشهممهی داهاتوو بهردهوام دهبێت.
ئەم پێشانگەیە بۆ یەکەمجارە لە مێژووی چالاکییە ڕۆشنبیرییە کوردییەکاندا و پێوەست بە کتێبی کوردی، بەو ئاست و فراوانییە ڕێک دەخرێت و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە ڕۆشنبیرییەکانی ساڵی 2026.
بڕیاره زیاتر لە 100 وەشانخانە، دەزگە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە باشووری کوردستان و دەرەوە بەشداری پێشانگەکە دەکەن، بۆ پیشاندانی هەزاران ناونیشانی کتێب و بەرهەمی فکری و ئەدەبی و زانستی.
تایبەتمەندی ئەم پێشانگەیە تەنیا لە ژمارەی بەشداربووان و قەبارەی بەرهەمەکاندا نییە، بەڵکو لەوەدایە کە بۆ یەکەمجار هەوڵێکی هاوبەش و فراوان بۆ کۆکردنەوەی بوارە جیاوازەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لەژێر یەک چەتردا ئەنجام دەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت پێشانگەکە جگە لە خستنەڕووی کتێب و بەرهەمە چاپکراوەکان، ببێتە شوێنێک بۆ دیدار، گفتوگۆ، ناساندنی بەرهەمە نوێکان، پەیوەندی نێوان نووسەر و خوێنەر، و بەهێزکردنی جوولەی ڕۆشنبیری و خوێندنەوە لە کۆمەڵگەدا.
بەڕێوەبەرانی پێشانگەکە هیوادارن ئەم هەنگاوە ببێتە بناغەیەک بۆ دامەزراندنی نەریتێکی ساڵانە و گەشەپێدانی پانتاییەکی تایبەت بۆ کتێب و ڕۆشنبیریی کوردی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.