سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە تۆم باراك كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ عێراق.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەم پەیامە پیرۆزباییەی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاو كردەوە و رایگەیاند: پیرۆزبایی لە باڵیۆز تۆم باراك دەكەین بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە عێراق.
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند: ئێمە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاومان لە سەركردایەتی ئەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكای نێوان عێراق – كوردستان – ئەمریكا و هاوكارییەكانی لە چارەسەركردنی ئەو ئالەنگارییانەی كە رووبەڕووی وڵات دەبنەوە.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر لە پۆستەكەدا هەروەها رایگەیاند: هیوای سەركەوتن بۆ تۆم باراك دەخوازین لەم ئەرەك گرنگەدا و دڵنیاین هەوڵەكانی دەبێتە هۆی سەقامگیری و هاوكاری زیاتر.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بەفەرمی تۆم باراكی بە نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە هەردوو وڵاتی سووریا و عێراق دەستنیشان كرد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) نووسیوبووی: خۆشحاڵم رایدەگەیەنم كە تۆم باراك باڵیۆزی ئەمریكا لە توركیا لە ماوەكانی رابردوودا وەك نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە سووریا كاری نایابی كردووە.
هەروەها نووسیبووی: لەمەودوا تۆم باراك وەك نێردەی تایبەتی سەرۆكایەتی ئەمریكا بۆ عێراقیش دەستبەكار دەبێت.
سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدابوو كە: سەرەڕای ئەو پۆستە نوێیە، تۆم باراك وەك باڵیۆز لە توركیا دەمێنێتەوە و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە پشتیوانی تەواوە دەكرێت.
Congratulations to Ambassador Tom Barrack on his appointment as Special Presidential Envoy to Iraq.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) June 2, 2026
We look forward to his leadership in strengthening Iraq-Kurdistan-U.S. relations and helping address the challenges facing the country.
We wish him every success in this…
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.