Erbil 31°C پێنجشەممە 10 ئەیلوول 02:13

کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومرە ڕاگەیەندرا  

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی له‌ ڕێگه‌ی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە کاتی دەستپێکردنی گەشتی عومڕە رادەگەینێت و ده‌ڵێت، له‌م مانگه‌دا به‌پێی ڕێنماییه‌كان ده‌توانن گه‌شتیی عومره‌ ئه‌نجام بده‌ن.

له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافدا هاتووه‌: لەمڕۆ دووشەممەوە رێکەوتی 1/6/2026 ئەو کۆمپانیانەی کە مۆڵەتی فەرمیان هه‌یه‌ و لە وەرزی عومرەی 2025 گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەدا کردووە، ئەوا ماوەکە درێژ دەکرێتەوە و دەتوانن بە پێی ڕێنماییەکان گەشتەکانیان ڕێک بخەن تاوەکو ڕێنمایی نوێ دەردەچێت و رێککارەکان ڕێک دەخرێتەوە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەروەها ڕایدەگەیەنێت "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و زووتر دەستپێکردنی وەرزی عومڕە و چوونی عومڕەکاران ئەو بڕیارە دەرچووە.

ده‌شڵێت: تا ئەو کاتەی گۆڕانکاری لە ڕێککارەکان و ڕێنماییەکاندا دەکرێت، کۆمپانیاکانی مۆڵەتپێدراو ئەوانەی گرێبەستیان کردووە دەتوانن درێژە بە کارەکانیان بدەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.