سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی ئهلعەزم کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزەیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئهلعەزم کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی گشتیی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی حکوومەتی فیدراڵ لە سەر بنەمای خزمەتکردنی گشت هاووڵاتی و پێکهاتەکانی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.