وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئاگربەست بەبێ جیاوازی هەموو بەرەکان دەگرێتەوە، بە گۆڕەپانی لوبنانیشەوە، هۆشداریشی دا لە لێکەوتەکانی هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر ڕێککەوتنەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزەیران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ئاگربەست واتە ڕاگرتنی شەڕ لە سەرجەم بەرەکان بە لوبنانیشەوە، پێشێلکردنی ئاگربەست لە یەک بەرەدا، بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە لەسەر تەواوی بەرەکان دادەنرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران بەرپرسیارێتی هەر دەرئەنجامێک کە لە پێشێلکارییەکی ئەگەریی ڕێککەوتنەکە بکەوێتەوە، خستە ئەستۆی ئەمریکا و ئیسرائیل، جەختی کردەوە کە لێکەوتەکانی ئەوە لە ئەستۆی هەردوو لایەندایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.