بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی حوزەیران، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با لە نێوان باکووری ڕۆژئاوا بۆ باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10 - 20 کم/ک). پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی سێشەممە 2ـی حوزەیران، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پێشبینی دەکرێت پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز ببێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان | دووشەممە | سێشەممە |
| هەولێر | 33 | 36 |
| سلێمانی | 29 | 31 |
| دهۆک | 32 | 34 |
| هەڵەبجە | 33 | 35 |
| زاخۆ | 32 | 34 |
| گەرمیان | 36 | 38 |
| چەمچەماڵ | 32 | 35 |
| پیرمام | 28 | 31 |
| حاجی ئۆمەران | 21 | 23 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.