ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چالاکییەکی وردی هێزەکانیاندا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیراوە و دوو بازرگانیش ڕەوانەی دادگا کراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی / بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، ڕۆژی 25/5/2026، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاریی ورد، هێزەکانیان توانیویانە دەستبەسەر بڕی 35.38 (سی و پێنج کیلۆ و سی و هەشت گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵی شل)دا بگرن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، هەر لەم چالاکییەدا 2 بازرگانی ماددەی هۆشبەر کە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون.
لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە پەڕاوی یاساییان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.