Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 13:20

عه‌باس عەراقچی: گەرووی هورمز بۆ وڵاتانی دۆست کراوەیە و بۆ دوژمنان داخراوه‌

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بەڕووی وڵاتانی دۆستدا کراوەیە، لە هەمانکاتدا ئاماژەی بەوە کرد کە سنووردارکردنی گه‌رووه‌كه‌ تەنیا بەسەر دوژمنانی ئێراندا دەسەپێندرێن.

عەباس عەراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: گه‌وره‌ترین کێشە لە دانوستانەکانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، ئەو پەیامە دژبەیەکانەیە کە لە ڕێگەی هەڵوێستە جیاوازەکانی ئەمریکییەکانەوە پێمان دەگات.

عەباس عەراقچی زیاتر گوتی: ئێران بەرپرسیار نییە لە تێکدانی ئاسایش لە گەرووی هورمز، چونكه‌ تاران دەستپێشخەری نەکردووە لەم جەنگەدا، بەڵکو ته‌نیا بەرگری لە خۆی دەکات و مافی تەواوی خۆیەتی بۆ بەرگرییەکی ڕەوا.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوونیشی کردەوە: ئەو کەشتیانەی کە سەر بە وڵاتانی دۆست و وڵاتانی دیکەن، پابەندن بەوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئێران بکەن بۆ تێپەڕبوونیان له‌ گه‌رووی هورمز.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.