دوایین ئاماری حکوومەتی بەریتانیا دەریدەخات کە لە سەرەتای لە ساڵی 2018ەوە تاكو ئێستا زیاتر لە 200 هەزار کۆچبەر بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیز پەڕیونەتەوە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، بهپێی ئاماری ناوهندی لێكۆلینهوهی كۆچبهرانی نایاسایی.
ئەم ئامارانە لە کاتێکدا بڵاودەکرێنەوە کە پارتی دژە کۆچبەری ڕیفۆرمی بەریتانیا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو، دهنگێكی زۆری بهدهستهێنا.
کەنارەکانی باکووری فەرەنسا خاڵی سەرەکی ڕۆشتنە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە بە هیوای ئەوەی لە ڕێگەی بەلەمی بچووک و مهترسیدار بگەنە کەناراوەکانی بەریتانیا.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی بهریتانیا، کۆی گشتی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2018ەوە تاكو ئێستا به ڕێگهی نایاسایی و به بهلهمی بچووك گەیشتوونەتە بهریتانیا، گهیشتووهته نزیکەی 200 هەزار و 13 کەس.
بەپێی بهدواداچوونی ئاژانسی فرانس پرێس، بە پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەکانی فەرەنسا و بەریتانیا، لانیکەم 29 کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە زەریاکان تا ساڵی 2025 لە دەریادا گیانیان لەدەستداوە، ئەمساڵیش شەش کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.