ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بەفەرمی كارنامەی كابینەكەی ڕادەستی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد بۆ ئەوەی لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە پێداچوونەوەی لەسەر بكرێت و دواتریش دەنگی لەسەر بدرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە: عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە میانەی كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ هەیبەت حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، كارنامەی كابینەكەی ڕادەستی پەرلەمان كرد.
بڵاویشی كردەوە: كارنامەی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دواتر رادەستی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت بۆ ئەوەی پێداچوونەوەی لەسەر بكرێت.
هەروەها بڵاوی كردەوە: لە ماوەیەكی كورتی داهاتوودا ناوی ئەندامانی كابینە وزارییەكەی حكوومەتیش ڕادەگەیەنرێت بۆ ئەوەی لەنێو هۆڵی پەرلەمان دەنگدانی لەسەر بكرێت.
بەپێی راگەیەنراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە كۆتایی دیدارەكەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوانیان بۆ تەواوکردنی رێكارە یاسایی و دەستوورییەكانی پێدانی متمانە بە حکوومەت و کارنامەی وەزاری حكوومەتی نوێ کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.