دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق هێرشێكی ئاسمانییان بۆ سەر چەند مۆڵگەیەكی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای كەركووك ئەنجام دا و بەهۆیەوە 3 چەكداری داعش كوژران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 3:50 خولەك فڕۆكە جەنگییەكان دوو مۆڵگەی تیرۆریستیانی داعشیان لە زنجیرە چیاكانی حەمرین بۆردومان كرد.
راشیگەیاند: هێرشەكە دوای چاودێرییەكی چڕی سێ رۆژی دەزگای هەواڵگری و فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكان بۆ مۆڵگەكان و چەكدارە تیرۆریستەكان ئەنجامدرا.
هەروەها رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكەدا دوو مۆڵگەی خۆحەشاردانی تیرۆریستان لەناوبران و سێ چەكداری داعشیش كوژران كە لەنێو مۆڵگەكان خۆیان حەشاردابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.