Erbil 31°C چوارشەممە 22 تەمووز 23:53

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 کاتژمێرى داهاتوو بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە.

بەپێی پێشبینییەکان، کەشوهەوای ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئایار، بەم شێوەیە: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات ئاسمان دەبێتە هەوری تەواو و ئەگەری نمەباران هەیە، کە هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و هەورەبرووسکەی کورتخایەن، هەروەها بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر لەناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات ( پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان) بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت.

کەشوهەوای سبەی سێشەممە 5ـی ئایار بەم شێوەیە: ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت، لەگەڵ بەردەوامیی ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵات، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی سێشەممە بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 26 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سۆران: 21 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان: : 28 پلەی سیلیزی
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.