Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 10:27

ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە موجتەبا خامەنەیی دەكات

کوردستان TV
100%

ئیسرائیل هەڕەشەی توندی لە موجتەبا خامەنەیی ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات كە ئەگەر لەسەر هەمان بۆچوون و ڕێچكەی باوكی بەردەوام بێت، چارەنووسیشی هەمان چارەنووسی دەبێت.

ئیلی كۆهین وەزیری وزەی ئیسرائیل لە میانەی دیدارێكدا لە كەناڵی 14ی ئیسرائیلی گوتی: ئەگەر موجتەبا خامەنەیی لەسەر هەمان رێچكەی باوكی بەردەوام بێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە چارەنووسیشی وەك ئەو دەبێت.

گوتیشی: لە ماوەی رابردوودا سەلماندوومانە كە ئەوەی هەڕەشەی لەناوچوون لە ئیسرائیل بكات، ئەوا خۆی رووبەڕووی مەترسی لەناچوون دەبێتەوە.

رۆژی 28ی 2ی 2026 لە یەكەم هێرش بۆ سەر ئێران، سوپای ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانیدا دەیان سەرۆك و سەركردەی ئێرانی لەناو برد، لە سەرووی هەموویانەوە عەلی خامەنەیی رابەری ئێران بوو.

هەر لە یەكەم هێرشی فڕۆكەكانی ئیسرائیلدا چەندان سەركردە و فەرماندەی دیكەی ئێران لەناوچوون، لەوانە عەلی شەمخانی راوێژكاری خامەنەیی، محەمەد باكبور فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران، عەزیز ناسڕ زادە وەزیری بەرگری، عەبدولرەحیم مووسەوی سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.