هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگای سەرەکیی کەلار - دەربەندیخان ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی هەینی 1ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) لە کەلارەوە بە ئاراستەی دەربەندیخان دەڕۆیشت، لە شارەدێی باوەنوور کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە منداڵێکی چوار ساڵان گیانی لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کرد، یەکێک لە بریندارەکان لەدایکبووی ساڵی 1966ـە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، بەوەش کۆی گشتیی گیانلەدەستدان لەو ڕووداوەدا گەیشتە دوو کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.