Erbil 31°C سێشەممە 06 تشرینی یەکەم 02:37

ترەمپ: ئێران پەرۆشە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و چاوەڕێین بزانین تا کەی بەرگە دەگرن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران پەرۆشە بۆ ئەوەی بگاتە ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن بەڵام چاوەرێ دەکەین بزانین تا چەندی دیکە بەرگە دەگرن.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، ڕایگەیاند: وێڕای بەرگریکردن لە فشارە سەربازی و ئابوورییەکانی سەر تاران، ئێرانییەکان دەیانەوێت گفتوگۆ بکەن.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە ئەوە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر جیهان، ئیسرائیل، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا.

هەروەها ئاماژەی بە داڕمانی ئابووری ئێران کرد و گوتی: ئەوان 42,000 کەسی بێتاوانیان کوشتووە، ئابوورییەکەیان کارەساتە و ئێمە تێکیانمان شکاندوون، ئێستاش دەبینین تا کەی دەتوانن لەسەر ئەم دۆخە بەردەوامبن.

ئەم سیاسەت، فشار و زۆرلێکردنەی ترەمپ، بەرامبەر بە ئێران ئامانجی ناچارکردنی ئێرانە بۆ دانیشتن لەسەر مێزی گفتوگۆ و واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی نوێ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.