Erbil 31°C پێنجشەممە 06 ئاب 23:52

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.

لە دیدارەکەدا، دۆخی گشتی و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، بیروڕا لەبارەی هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی خزمەتگوزار کرا، کە دەربڕی خواستی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت و ڕێز لە قەوارەی دەستووری و مافەکانی خەڵکی کوردستان بگرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.