کوردستان تیڤی، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکار مەسعوود رسوڵ کاکەلاوە دەکات بەهۆی کۆچی دوایی باوکییەوە
دەقی پرسەنامەکە؛
بەڕێز میدیاکار و هاوکارمان (مەسعوود رسوڵ)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی بەڕێوەبەرایەتی و سەرجەم کارمەندانی کوردستان تیڤی، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارتان دەکەین.
خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین و لە خودای گەورە داواکارین، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
کوردستان تیڤی
27ی نیسانی 2026
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.