ژان پیێر لاکرۆیسی یاریدەدەری سکرتێری گشتی بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی هێزی ئاشتیپارێزی سهر به نەتەوە یەکگرتووەکان رایگهیاند، یونیفێل کاردەکات بۆ پاراستنی خۆی لە لوبنان دوای کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە باشووری ئەو وڵاتە لە کۆتایی ئەمساڵدا.
لاکرۆکس ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بژاردەی مانهوهی ئەگەری كردووه بۆ هێزهكانی ئاشتیپارێز له لوبنان، ئهوهش لهدوای كۆتایی هاتنی ئهركهكانی له حوزهیرانی ئهمساڵدا.
ئەو وردەکارییەکانی سەبارەت بەو بژاردانەی کە لەبەرچاو دەگیرێن نەخستەڕوو، بەڵام رایگهیاند پێدەچێت هێزهكانی یونیفیل بچووکتر ببنهوه لهسهر خاكی لوبناندا.
هێزی ئاشتیپارێز (یونیفێل) سهر به نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1978ەوە وەک هێزێکی ئاشتیپارێزی له نێوان ئیسرائیل و لوبنان کاردەکات و زۆرجاریش لە تەقەی نێوان لایەنە شەڕکەرەکاندا سهربازهكانی به ئامانج دهگیرێن.
لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەو هێزە سێ سەربازی ئەندەنوسیا و دوو سەربازی فەرەنسی لەدەستداوە.
یونیفیل له 8200 سەرباز لە 47 وڵات پێکدێت. ئەرکەکەی کە ساڵانە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە نوێ دەکرێتەوە، لە 31ی کانوونی دووەمی 2026کۆتایی دێت.
مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لەژێر فشاری ئەمەریکا و ئیسرائیل، ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیاریدا تا كۆتایی ساڵی 2026 هێزەکانی ئاشتیپارێز له لوبنان بمێننهوه.
یونیفیل بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە پشتگیریکردنی کاری مرۆیی، بەڵام دەتوانێت هەر ڕێوشوێنێکی پێویست سەبارەت بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی بگرێتەبەر له كاتی دروستبوونی دۆخه نهخوازراوهكان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.