حزبوڵای لوبنانی ڕۆژی چوارشەممە دووپاتی کردەوە کە مافی "وەڵامدانەوەی" ئیسرائیلیان هەیە دوای ئەو زنجیرە هێرشە ئاسمانییە توندانەی کە خاکی لوبنانی گرتەوە و بووە هۆی ڕووخانی چەندین باڵەخانە بەسەر دانیشتوانەکەیدا.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی دەسەڵاتدارانی لوبنان، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانانەدا لانیکەم 89 کەس کوژراون و زیاتر لە 720 کەسی تریش بریندار بوون.
حزبوڵا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "جەخت دەکەینەوە کە خوێنی شەهید و بریندارەکانمان بەفیڕۆ ناچێت، ئەو کۆمەڵکوژییانەی ئەمڕۆ و هەموو دەستدرێژی و تاوانە دڕندانەکان، مافی سروشتی و یاسایی ئێمە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و وەڵامدانەوەی دەستدرێژییەکان دەسەلمێنن."
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، کە ئەم هێرشانە سووربوونیان لەسەر بەرگری و ڕووبەڕووبوونەوە زیاتر دەکات بە مەبەستی ڕاگرتنی دوژمن و پاراستنی گەل و نیشتمان و ئاسایشی لوبنان.
ئەم هەڕەشەیەی حزبوڵا لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە لێواری تەقینەوەیەکی گەورەی سەربازیدایە و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە تا ئێستا ئەنجامێکی وایان نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.