حکوومەتی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە توندی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر خاکی لوبنان کرد، کە بوونە هۆی کوژرانی دەیان کەس، ڕاشیگەیاند کە ئەم هێرشانە بەڵگەی "نەخشە شەڕانگێزییەکانی" تەلئەبیبن بۆ تێکدان و پەکخستنی ئاگربەست.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بەردەوامبوونی ڕژێمی داگیرکەر لەسەر ڕێبازە شەڕانگێزییەکەی بۆ درێژەدان بە ململانێ و ئاگرکەوتنەوەکان، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ نەخشە داڕێژراوەکانی بە مەبەستی شکستپێهێنانی ئاگربەست."
عەوادی ئاماژەی بەوەش دا، کە ئەم هەنگاوانەی حکومەتەکەی بنیامین ناتانیاهۆ تێوەگلانی زیاترە لە ئەنجامدانی تاوان و هەوڵێکی سیستماتیکە بۆ سڕینەوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و تێکدانی بنەماکانی ئاشتیی جیهانی. ئەم کاردانەوەیەی بەغدا لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە نێوان پابەندبوون بە ئاگربەستێکی ناسک و مەترسیی هەڵگیرسانەوەی شەڕێکی گشتگیردایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.