نێچیرڤان بارزانی سەرکۆنەی هێرشە درۆنییەکەی سەر گوندی زەرگەزەویی هەولێر دەکات کە تێیدا دوو هاوسەر شەهید بوون، و داوا لە حکوومەتی عێراق دەکات بەرپرسیارێتیی خۆی لە ڕێگری‌کردن لەم هێرشە "تێرۆریستییانە" جێبەجێ بکات.
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
زۆر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تيرۆرستييه ده‌كه‌م كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به درۆن كرايه سه‌ر ماڵی هاووڵاتیيه‌ك لە گوندى زه‌رگه‌زه‌ويى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر و له ئه‌نجامدا زۆر به‌داخه‌وه دوو هاوسه‌ر شه‌هيد بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدان دەکەم، لە دڵه‌وه هاسۆز و هاوخه‌ميانم. له خودای مەزن داواکارم گيانيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به بنه‌ماڵه و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.
ئه‌م هێرشانه به هیچ شێوه‌یه‌ک قبووڵکراو نین و به ته‌واوی ڕه‌تکراوه‌ن. پێويسته حکوومەتی فیدراڵیی عێراق ئه‌رك و بەرپرسیاريه‌تیی خۆی جێبەجێ بکات بۆ ڕێگريكردن له‌م تاوان و هێرشه تيرۆرستييانه و چیتر ئەم دەستدرێژییانە بۆ سەر خەڵکی سڤيل و بێتاوانى هەرێمی کوردستان دووبارە نەبنەوە.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٧
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.