Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:13

ئێران: کەشتییە عێراقییەکان دەتوانن بە ئازادی لە گەرووی هورمز تێپەڕ بن

کوردستان TV
100%

کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، کە ڕێگە بە کەشتییە عێراقییەکان دەدات بەبێ هیچ ڕێگرییەک و بە ئازادی لە گەرووی هورمز تێپەڕ بن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بەهۆی پەرەسەندنی جەنگەوە تووشی قەیرانی گواستنەوەی دەریایی بووە.

بەپێی میدیا فەرمییەکانی ئێران، تاران بڕیاری داوە ئاسانکاری تەواو بۆ کەشتییە بازرگانی و نەوتهەڵگرەکانی عێراق بکات بۆ ئەوەی بتوانن بە ئازادی لە ڕێڕەوە ئاوییەکانی گەرووی هورمزدا بسووڕێنەوە. ئەم هەنگاوەی ئێران وەک نیشاندانی پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەوڵێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی بەغدا لە ناو جەنگەکەدا لێکدەدرێتەوە.

ئەم بڕیارەی تاران لە کاتێکدایە، کە بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێکە هاتووچۆی زۆربەی کەشتییە نێودەوڵەتییەکان لە گەرووی هورمز بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا پەکی کەوتووە و تاران ڕێگری لە تێپەڕبوونی ئەو کەشتییانە دەکات کە ئاڵای وڵاتانی نەیاریان بەسەرەوەیە.

چاودێران پێیان وایە ئەم بڕیارەی ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق بتوانێت بەشێک لە هەناردەی نەوت و هاوردە بازرگانییەکانی لە ڕێگەی دەریاوە بەردەوامی پێ بدات، لە کاتێکدا زۆربەی وڵاتانی تری ناوچەکە ڕووبەڕووی کێشەی گەورەی دابینکردنی وزە و کەلوپەل بوونەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.