Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 00:29

سەرۆکی حکوومەت و سەرۆک وەزیرانی قەتەڕ دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و قەتەر و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی قەتەر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە گروپە لە یاسادەرچووەکان مەترسین بۆ سەر ئاسایش و پێویستە حکومەتی فیدراڵ کۆنترۆڵیان بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە, مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریاتستیانەیان کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان و قەتەڕ و نیگەرانی قووڵی خۆیان لە بەرانبەر پەرەسەندنی شەڕ و گرژییەکان لە ناوچەکە دەربڕی و جەختیان لە گرنگی پاراستنی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری کردەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەوەی میلیشیا و گرووپە لە یاسادەرچووەکان مایەی هەڕەشە و مەترسین و پێویستە حکومەتی عێراق کۆنترۆڵیان بکات.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەڕ, جەختی لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیریی کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە دەبێ هەڕەشە و مەترسییەکانیش لەبەرچا بگیرێن.

سەرۆکی حکوومەت، هاوسۆزی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ خەڵکی قەتەڕ دووپات کردەوە .

 

هەردوولا کۆک بوون لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هاوئاهەنگی بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگاری و ئاستەنگەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.