بەڕێوەبەرایتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، بارانبارین کۆتایی هات
ئەمڕۆ سێشەممە، 31ـی ئادار، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی هەورە، هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان کۆتای هاتووە ئەوەی هەیە لە سەر ناوچەکەمان ناجێگیری یەکی کەم هەیە لە کەش لەسەر هەندێ ناوچەی جیاجیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری بارانبارین و کەمێک هەورە تریشقە هەیە، لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و دهۆک هەڵەبجە لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمەبارانی کورت خایەنی هەیە .
بۆ سبەی چوارشەممە، 1ـی نیسان بە پێێ پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمانی هەرێم بە گشتی نیمچە هەورە دەبێت و سەرجەمی ناوچەکەمان تا ڕادەیەک کەشێکی بەهاری دەبێت ئەگەری نمەباران زیاتر لەسەر ناوچە شاخاوییەکان هەیە .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | سێشەممە | چوارشەممە |
| هەولێر | 17 | 18 |
| سلێمانی | 16 | 18 |
| دهۆک | 16 | 17 |
| هەڵەبجە | 19 | 19 |
| چەمچەماڵ | 18 | 19 |
| زاخۆ | 16 | 18 |
| گەرمیان | 21 | 22 |
| سۆران | 13 | 15 |
| پیرمام | 12 | 14 |
| حاجی ئۆمەران | 6 | 8 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.