Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 13:27

نێچیرڤان بارزانی نامەیەکی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپەوە پێگەیشت

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکی فەرمیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەژنی نەورۆز وەک هێمای "سەرکەوتنی ڕووناکی بەسەر تاریکیدا" ناودەبات و بە نووسینی پیرۆزباییەک بە کوردی کۆتایی بە نامەکەی دەهێنێت.

بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاته‌ یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە پێگەیشت.

لە نامەکەدا ترەمپ وێڕای ئاراستەکردنی گەرمترین پیرۆزبایی بە نێچیرڤان بارزانی، دەنووسێت: نەورۆز، ئاهەنگگێڕانە بە هاتنی بەهار، هەروەها بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەییی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا. ئەم جەژنە دێرینە، گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە.

لە نامەکەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، ترەمپ هەروەها دەڵێت: داوا لە خوا دەکەم ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت.

ترەمپ پیرۆزبایی لە هەموو ئەوانەش دەکات کە جەژنی نەورۆز دەگێڕن، هەروەها لە کۆتاییی نامەکەیدا بە کوردی نووسیویەتی: نەورۆز پیرۆز.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.