لەگەڵ بەردەوامی پەرەسەندنە سەربازییەکانی نێوان ئێران و بەرەی ئیسرائیل و ئەمەریکا، ئامارەکان ئاماژە بە زیانی گەورەی گیانی و دارایی دەکەن و تێچووی جەنگیش گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.
بەپێی دوایین ئامارەکان کە لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاو کراونەتەوە، تێچووی جەنگی ئەمەریکا لەگەڵ ئێران 32 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا لە سەرەتای دەستپێکی گرژییەکانەوە 67 ملیار دۆلار بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرابوو.
هاوکات تێچووی تەنیا 27 ڕۆژی جەنگ بۆ ئیسرائیل 11 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
لە ماوەی 27 ڕۆژی جەنگدا، زیاتر لە 25,000 هێرش کراوەتە سەر خاکی ئێران، کە بەهۆیانەوە 13,000 بنکە و پێگەی سەربازی بە تەواوی خاپوور کراون و زیانی گەورەش بە 6,497 بنکەی دیکە گەیشتووە.
هەروەها لە کەرتی مەدەنی و خزمەتگوزاریدا، 26 ناوەندی وزە و 1,260 کارگەی مەدەنی وێرانبوون، لەگەڵ تێکدانی 76,000 یەکەی نیشتەجێبوون.
میدیاکانی ئەمریکا دەڵين: زیانە گیانییەکان لە نێو ئێران، 8,223 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کوژراون، هەروەها ژمارەی کوژراوانی بەرپرسان و سەرکردە باڵاکان 2,500 کەسی تێپەڕاندووە تا ئێستا هیچ میدیایەکی ناوخۆیی ئێران ئەم ئامارانەی پشتراست نەکردووەتەوە.
لە بەرانبەردا، بەهۆی هێرشەکانی ئێران و حزبوڵڵا بۆ سەر ئیسرائیل، 27 کەس کوژراون کە 21یان مەدەنی و 6یان سەربازن.
هەروەها 5,000 هاوڵاتی بریندار بوون؛ لەو ژمارەیەش 4,787 کەسیان دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و 233 برینداریش تا ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.